دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ بارسێلۆنا ئۆفەرێکی گەورە پێشکەشی خولیان ئالڤارێز دەکات و ئەڵمانییەکان ریال مەدرید بێهیوا دەکەن
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
محەمەد سەڵاح بۆ پەیوەندیکردن بە خولی سعوودی داوای مووچەیەکی زۆر دەکات و سعوودیەکان داوا دەکەن داواکارییەکانی کەمبکاتەوە – رۆژنامەی سەن
بایرن میونشن بە ریال مەدریدی گوتووە، گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس لەبیر بکات و دەستبەرداری ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە نابن – مارکا
هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و کەریم ئادیێمی، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند بە 22 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات – سکای ئەڵمانیا
ئارسیناڵ و لیڤەرپوول ململانێی گواستنەوەی لوتشارێل خێرترۆودا، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لایپزیگ دەکەن – کاوت ئۆفساید
مانچێستەر سیتی و تۆتنهام گرنگی بە گواستنەوەی فرانسێسکۆ ترینکاو، هێرشبەری پۆرتوگالی دەدەن و ئەگەری هەیە بە سپۆرتینگ جێبهێڵێت و بە 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەهلی سعوودی بکات – رۆژنامەی ریکۆرد
بارسێلۆنا دوای مۆندیال ئۆفەرێک بە بەهای 130 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز پێشکەش دەکات – رۆژنامەی سپۆرت
دوای گواستنەوەی ئاندرێ سانتۆس، ناوەڕڕاستکاری پێشووی چێڵسی، مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی دوو ناوەڕاستکاری دیکە دەدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر
کۆمۆ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەیڤیسن سانچێز، بەرگریکاری کۆڵۆمبی چڕکردووەتەوە و گالاتاسەڕای داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
مانچێستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەی گۆڵپارێزێک دەدات کە بتوانێت کێبڕکێی سێنی لامێنس، گۆڵارێزی بەلجیکی بکات و شەیتانە سوورەکان ئۆرلاندۆ گیل، گۆڵپارێزی پاراگواییان کردووەتە ئامانج و نرخی هەڵوەشادنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سان لۆرێنزۆی ئەرجەنتینی 5.2 ملیۆن پاوەندە – مانچێستەر ئێڤنینگ نیوز
مارکۆ سیلڤا، راهێنەری بێنفیکا هەوڵی گواستنەوەی جواو پالینیا، ناوەڕاستکاری پۆرتوگالی دەدات – ریکۆرد



