گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئیسپانیا بەزەحمەت لە بەلجیکای بردەوە و گەیشتە قۆناخی داهاتوو
بەلجیکا ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە دووەم یاریی قۆناخی 8 ـی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەلجیکا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئیسپانیا توانی سەرکەوتن بەسەر بەلجیکا بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت ئیسپانیا چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی بەلجیکا و دواجار بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە.

گۆڵەکانی ئیسپانیا لەلایەن فابیان رویز لە خولەکی 30 و میکێل مێرینۆ لە خولەکی 88 کران، گۆڵەکەی بەلجیکا لەلایەن دی کیتلارێ لە خولەکی 41 کرا.
بەو سەرکەوتنەش، ئیسپانیا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا بەلجیکا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



