گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ فەرەنسا بەربەستی مەغریبی بڕی و گەیشتە قۆناخی داهاتوو

مەغریب ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکەم یاریی قۆناخی 8 ـی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی فەرەنسا و مەغریب رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

فەرەنسا توانی سەرکەوتن بەسەر مەغریب بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت کەڵەشێرەکان چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی هەڵبژاردە ئەفریقییەکە و دواجار بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە.

گۆڵەکانی فەرەنسا لەلایەن کیلیان ئێمباپێ لە خولەکی 60 و عوسمان دێمبێلێ لە خولەکی 66 کران.

بەو سەرکەوتنەش، فەرەنسا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا مەغریب ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button