بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

هەولێر گرێبەستی دوو یاریزانی واژووکرد

Yariga App

یاریگا-

بەفەرمی یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ دوو یاریزان واژووکرد.

یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری بەرازیلی میولێن ناتان فیلیسیۆ کارڤالۆ تەمەن 28 ساڵ واژووکرد.

میولێن لە یانەی هیبەرنیانس ماڵتا پەیوەندی بەیانەی هەولێر کرد لەگەڵ لە خولی ماڵتا لە 18 یاری هەشت گۆڵی تۆمارکردیە دوو گۆڵی دروستکردیە و لەگەڵ یانەکەی بەشداری پاڵەوانێتی کۆنفرانس لیگی ئەوروپا کردبوو لە دوو یاری گۆڵێکی تۆمارکردیە.

یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی زاخۆ حەسەن رائید واژووکرد.

حەسەن رائید تەمەن 25 ساڵ لە گواستنەوەی زەستانە لە یانەی شورتە پەیوەندی بەیانەی زاخۆ کرد و توانی یەک گۆڵ تۆماربکات و دوو گۆڵیش دروست بکات.

حەسەن رائید لە یانەکانی کەرخ و قوە جوییە و شورتە و زاخۆ یاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button