ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ كریستاڵ پاڵاس یاریزانێكی پێشووی بارسێلۆنای گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

كریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی گواستنەوەی ئۆسكار مینگوێزا یاریزانی ئیسپانی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

ئۆسکار مینگوێزا لە ئەکادیمیای بارسێلۆنا پێگەیشتووە، هاوینی 2022 بەخۆڕایی یانە کاتالوونیەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە سێلیا ڤیگۆ کرد.

بەرگریكارە ئیسپانییەكە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ سێڵتا ڤیگۆ بەسەرچوو.

هەژماری فەرمی كریستاڵ پاڵاس گواستنەوەی ئۆسكار مینگوێزای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

یاریزانە 27 ساڵانەكە بە گرێبەستێكی ئازاد و بۆ ماوەی چوار وەرز و تاوەکوو هاوینی 2030 پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button