ئینتەر میلان لەگەڵ شوێنگرەوەی دومفریس گەیشتە رێککەوتن

یاریگا –
ئینتەر میلان هەرزوو شوێنگرەوەی دێنزیل دومفریسی دۆزیەوە و هەمووشتێکی لەو بارەیەوە یەکلایی کردەوە.
دومفریس ئەم هاوینە ئینتەری جێهێشت و پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، ئینتەر لەگەڵ عەنان خلایلەی یاریزانی ئیسرائیلی گەیشتووەتە رێککەوتن.
رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کە بڕی گرێبەستی عەنان کە لە یانەی یونیەن ئێس جی بەلجیکی دەگوازرێتەوە بۆ یانە ئیتاڵیەکە، 25 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و گۆڕانکارییەکانە.
رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە ئەمڕۆ دوای کۆبوونەوەی رووبەڕوو، رێککەوتنی نێوان هەردوو یانە کراوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ یاریزانە 21 ساڵیەکە گەیشتبوونە رێککەوتن.
🚨⚫️🔵 Anan Khalaili to Inter, here we go! Deal in place at €25m fixed fee plus add-ons to Union Saint-Gilloise.
Agreement with the right wing back done days ago and now also on club side after face to face meeting with Inter today, as revealed.
Inter have their new RWB. 🫱🏻🫲🏼 pic.twitter.com/9o1o9D3Aui
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 9, 2026
بەو بڕە پارەیە، خلایلە دەبێتە گرانترین گرێبەست لە مێژووی وڵاتەکەیدا.



