عێراق

کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دیارییکرا

هەفتانە یەک گەڕ بەڕێوەدەچێت

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاقی دیارییکرد و هەفتانە یەک یاریی بەڕێوەدەچێت.

لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، رۆژی 14ـی ئابی مانگی داهاتووی دیارییکرد بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق 2026 _ 2027، بڕیاریش دراوە هەفتانه لە رۆژانی هەینی و شەممە یارییەکانی بەڕێوەبچێت و هیچ هەفتەیەکیش دواناخرێت.

جامی سووپەری عێڕاق بڕیاردرا لە مانگی 12ـی ئەمساڵ لەسەر هەمان شێوازی جامی سووپەری ئیسپانیا و ئیتاڵیا یارییەکانی بەڕێوەبچێت، خولی نایابی عێڕاقیش لە 9ـی ئەیلوول یارییەکانی دەستپێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button