
یاریگا –
بە فەرمی گازی باکوور گرێبەستی رێباز رەحیمی یاریزانی کوردی وەرزی رابردووی یانەی رەمادی راگەیاند.
دوای سەرکەوتنیان بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، گازی باکوور بەردەوامە لە تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی و ئەمجارە گرێبەستی رێباز رەحیم، یاریزانی وەرزی رابردووی رەمادیان راگەیاند، رێباز دوو وەرز بەر لە ئێستا لەگەڵ یانەی دهۆک بووە پاڵەوانی خولی یانەکانی کەنداو کە یاریی کۆتایی لە دهۆک بەڕێوەچوو.
رێباز رەحیم، تەمەنی 26 ساڵە و لە بەرگری راست و باڵی راست یاریی دەکات، یاریزانە کەلاریەکە پێشووتر بۆ یانەکانی شێروانە، پێشمەرگەی سلێمانی، دهۆک لەگەڵ رەمادی یاریی کردووە.



