فەرمی؛ دالێی بلیند گەڕایەوە یانەی منداڵیی
جارێکی دیکە درێسی ئەیاکس دەپۆشێت

یاریگا –
دالێی بلیند، بەرگریکاری هۆڵەندی، لالیگای جێهێشت و گەڕایەوە هۆڵەندا.
ئەیاکس بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ دالێی بلیند، بەرگریکاری هۆڵەندی گەشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی یەک وەرز و تاوەکوو هاوینی 2027 لەگەڵ ئەو بەرگریکارە 36 ساڵانییە واژۆ کردووە.
بلیند هاوینی 2023 بایرن میونشنی جیهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە جیڕۆنا کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە کۆتاییهات و ماڵئاوایی لەو یانەیە کرد.
Ajax is delighted to announce the homecoming of a true Ajacied: Daley Blind 🤍♥️🤍 pic.twitter.com/SjNWKGl2z3
— AFC Ajax (@AFCAjax) July 8, 2026
بلیدن لە ئەکادیمیای ئەیاکس پێگەیشتووە، هاوینی 2014 ئەیاکسی جێهشت و بە 17.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، بەڵام لە 2018 شەیتانە سوورەکانی جێهێشت و بە 16 ملیۆن یۆرۆ گەڕایەوە ئەیاکس.
زستانی 2023 ماڵئاوایی لە ئەیاکس کرد و بە خۆڕایی پەیوەندی بە بایرن میونشنی ئەڵمانی کرد، دوای شەش مانگ یانە ئەڵمانییەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە جیڕۆنا کرد.
بلیند بە درێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 613 یاریی کردووە، 22 گۆڵی کردووە و 37 گۆڵی دروستکردووە، هەروەها 108 یاریی بۆ هەڵژاردەی هۆڵەندا کردووە، سێ گۆڵی کردووە و 15 گۆڵی دروستکردووە.
یەک نازناوی بۆندسلیگا، یەک یۆرۆپالیگ، یەک جامی یەکێتی ئینگلتەڕا، یەک قەڵغانی ئینگلتەڕا، یەک جامی خولی ئینگلتەڕا، حەوت نازناوی خولی هۆڵەندا، دوو جامی هۆڵەندا و دوو جامی سوپەری هۆڵەندای بەدەستهێناوە.
Daley Blind, 2027. pic.twitter.com/ImWCLanfwQ
— AFC Ajax (@AFCAjax) July 8, 2026



