ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نیوکاسڵ یونایتد گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە

ناوەڕاستکارێکی لاوی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و شۆن ستێر، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی پەیوەندی بە نیوکاسڵ یونایتد دەکات.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی شۆن ستێر، لەگەڵ ئەیاکس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، نیوکاسڵ لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بڕی 20 ملیۆن پاوەند لەگەڵ 3 ملیۆن پاوەندی دیکە بەشێوەی پاداشت پێشکەشی یانە هۆڵەندییەکە دەکات.

یاریزانە 18 ساڵانییەکە لە خولی هۆڵەندی دراوەشاوەتەوە و چاوەڕێی داهاتوویەکی گەورەی لێدەکرێت.

گواستنەوەی ئەم یاریزانە یەکێکە لە نموونەکانی پڕۆژە نوێیەکەی نیوکاسڵ کە بڕیاریداوە یاریزانی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵان بە بڕی 20 بۆ 40 ملیۆن پاوەند بگوازێتەوە.

دوای ئەوەی ئانتۆنی گۆردن و ساندرۆ تۆنالی لەم هاوینە بە 169 ملیۆن پاوەند نیوکاسڵیان جێهێشت، یانەکە تاوەکوو ئێستا گرێبەستی بازۆمانا تۆرێ بە 42 ملیۆن پاوەند و ئیون جۆواونی بە 18 ملیۆن پاوەند راگەیاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button