بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ پاریس راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی لیام رۆسێنیۆر، وەکوو راهێنەری پاریس ئێف سی فەڕەنسی دەستنیشانکرا.

پاریس ئێف سی بەفەرمی رایگەیاند، لەگەڵ لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری ئینگلیزی گەیشتوونەتە رێککەوتن و راهێنەرە 41 ساڵانییەکە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی وەرگرتووە و لە وەرزی نوێ سەرپەرشتی پاریس دەکات.

گرێبەستەکەی لیام رۆسێنیۆر لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکوو هاوینی 2028 دەبێت.

لیام رۆسێنیۆر لە مانگی یەکی 2026 پۆستی راهێنەرایەتی ستراسبۆرگی فەڕەنسی جێهێشت و پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەڵام تەنیا 104 رۆژ لەگەڵ یانە لەندەنییەکە مایەوە و لە نیسانی 2026 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

لیام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 24 یاریی سەرپەرشتی چێڵسی کرد، 11 یاریی بردەوە، 2 یاریی یەکسانبوو، 10 یاری دۆڕاند و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button