هەمووانی سەرسام کردووە؛ نیوکاسڵ یونایتد ئەستێرەیەکی مۆندیالی 2026 دەگوازێتەوە
بەهرەمەندە سویسرییەکە روو لە پرێمەرلیگ دەکات

یاریگا –
نیوکاسڵ یونایتد گفتوگۆی بۆ گواستنەوەی یۆهان مانزامبی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سویسرا دەستپێدەکات.
دەیڤد ئۆرنشتاین رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ یونایتد بۆ گواستنەوەی یۆهان مانزامبی، لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ فرایبورگ دەست بە گفتوگۆی فەرمی دەکات و نیوکاسڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مانزامبی چڕکردووەتەوە.
یۆهان مانزامبی لە مۆندیال ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و سەرنجی یانە گەورەکانی راکێشاوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، نیوکاسڵ نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە و لە بەدەستهێنانی تواناکانی نزیکە.
🚨 Newcastle United to open talks with Freiburg in coming days as work continues to sign Johan Manzambi. #NUFC now leading contender for 20yo midfielder & intensifying efforts to get deal done. #Switzerland international keen on opportunity @TheAthleticFC https://t.co/WbueMd0xu1
— David Ornstein (@David_Ornstein) July 7, 2026
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، مانزامبی زۆر بەپەرۆشە بۆ پۆشینی درێسی ماگپایز و ئامادەیە لە سانت جەیمس پارک یاریی بکات.
مانزامبی 20 ساڵان لە مۆندیال سێ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی سویسڕا کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە، ئەمڕۆ 7ـی تەمموزی 2026 لە قۆناخی 16 رووبەڕووی کۆڵۆمبیا دەبنەوە.
مانزامبی لە هاوینی 2023 لە ئەکادیمیای سێرڤێتی سویسرییەوە پەیوەندی بە فرایبورگ کردووە و لە 2024 بۆ تیمی یەکەمی یانە ئەڵمانییەکە سەرخراوە.
لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکەن بە درێسی فرایبورگ بەشداریی 58 یاریی کردووە، نۆ گۆڵی کردووە و 11 گۆڵی دروستکردووە.
دوای ئەوەی ئانتۆنی گۆردن و ساندرۆ تۆنالی لەم هاوینە بە 169 ملیۆن پاوەند نیوکاسڵیان جێهێشت، یانەکە تاوەکوو ئێستا گرێبەستی بازۆمانا تۆرێ بە 42 ملیۆن پاوەند و ئیون جۆواونی بە 18 ملیۆن پاوەند راگەیاندووە.
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی شۆن ستێر، لەگەڵ ئەیاکس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە بە 20 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە دەکات



