گرنگترینمۆندیالی 2026

گەوهەرە سویسریەکە لە پرێمەرلیگەوە پەیوەندیەکی پێدەگات

Yariga App

یاریگا –

ئاستی یۆهان مانزامبی لە مۆندیالی 2026 بووەتەجێی سەرنجی یانەکانی ئەوروپا و لە پرێمەرلیگەوە پەیوەندی پێوەکراوە.

مانزامبی کە لە هێڵی ناوەراست یاریی دەکات، لە ئەکادیمیای فرایبۆرگی ئەڵمانی پێگەیشتووە و ئێستاش هەر لەو یانەیەی بوندسلیگایە کە یەکەم جار لە ساڵی 2024 سەرخرا بۆ تیمی یەکەم.

لاوە 20 ساڵیەکە لە چوار یاریی هەڵبژاردەکەیدا لە مۆندیال توانیویەتی 3 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات. رەگەزەێکی گرنگی سویسریەکانبووە لە گەیشتنیان بە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، نیوکاسڵ ئامادەکاریی دەکات بۆ ناردنی یەکەمین ئۆفەری فەرمی خۆیان بەمزووانە.

سەبارەت بە خواستی یاریزانەکە و هەر جۆرە پەیوەندییەکی پێشتر، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندی سەرەتایی لە یانە ئینگلیزیەکەوە بە بۆ مانزامبی کراوە، لە رۆژانی داهاتووشدا پەیوەندی بە فرایبۆرگەوە دەکرێت.

مانگی رابردوو کە تازە ئاستی مانزامبی بەتەواوەتی لە مۆندیالەکەدا نەتەقیبووەوە، بەشێک لە سەرچاوە وەرزشیەکان باسیان لە زیاتر لە 57 ملیۆن یۆرۆ دەکرد کە فرایبۆرگ بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەی داوای دەکات.

ئەم هەنگاوەی نیوکاسڵ لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا ساندرۆ تۆنالی یانەکەی جێهێشت، هەروەها هێشتا چارەنووسی بڕونۆ گیمارایشی بەڕازیلیش یەکلایی نەکراوەتەوە، بۆیە دەیانەوێت بە گواستنەوەی مانزامبی هێڵی ناوەند تۆکمە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button