ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ نیوكاسڵ گواستنەوەی هێرشبەرێكی راگەیاند

یاریگا –
نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی گواستنەوەی بازۆمانا تۆرێ هێرشبەری كۆتدیڤواری یانەی هۆفێنهایمی ئەڵمانی راگەیاند.
تۆرێ لە مێركاتۆی زستانەی 2025 لە هاماربی سویدیەوە بە بەهای 10 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هۆفنهایمەوە كرد.
We are delighted to announce the signing of highly rated Ivorian winger Bazoumana Touré on a long-term contract 💪 pic.twitter.com/j7X8j7ujrb
— Newcastle United (@NUFC) July 5, 2026
هەژماری فەرمی نیوكاسڵ لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی بازۆمانا تۆرێ هێرشبەری كۆتدیڤواری بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
هێرشبەرە 20 ساڵانەكە بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە ئینگلیزیەكەوە كرد و گرێبەستێكی دوور و درێژی واژۆكرد.
تۆرێ گرانبەهاترین فرۆشتنی مێژووی هۆفنهایمی ئەڵمانییە.


