گرنگترینمۆندیالی 2026

سعوودیەکان لەگەڵ ئستێرەیەکی پۆرتوگالی لە گفتوگۆدان

Yariga App

یاریگا –

سعوودیەکان نزیکن لە یەکلاکردنەوەی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی و لەو بارەیەوە گفتوگۆیەکانیان گەیشتووەتە ئاستی پێگەیشتوو.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی هەلی لە گفتوگۆی پێشکەوتوودان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ فرانسێسکۆ ترینکاو لە سپۆرتینگ.

ئەم هەوڵەی ئەهلی راستەوخۆ دوای ئەوە دێت کە ریاز مەحرەز یانەکەی جێهێشت، بۆیە دەیانەوێت بە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئاستبەرز ریزەکانیان قاییمتر بکەنەوە.

سەبارەت بە خواستی خودی ترینکاو، رۆمانۆ زانیویەتی کە هێرشبەرە 26 ساڵیەکە ئارەزووی لە گواستنەوەکە هەیە بۆ ئاڵنگاریەکی نوێ دوای چوار ساڵ یاریکردن بۆ سپۆرتینگ.

فابریزیۆ بەهای گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە و زانیویەتی کە رەنگە لە دەوروبەری 50 ملیۆن یۆرۆ تەواوبکرێت و ترینکاو رووبکاتە خولی ئەو وڵاتەی کەنداو.

بابەتی زیاتر

Back to top button