ئینگڵته‌را

پۆپ لە یاری كۆتایی كاراباو كەپ بێبەش دەبێت

یاریگا

نیك پۆپ، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی ناتوانێت لە یاری كۆتایی جامی كاراباو كەپ بەشداری بكات.

وا بڕیارە رۆژی 26ی ئەم مانگە هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و نیوكاسڵ یونایتد لە یاریگای وێمبلی لە یاری كۆتایی جامی كاراباو كەپ رووبەڕووی یەك ببنەوە.

مانچێستەر یونایتد بە بردنەوەیان لە نۆتینگهام فۆرێست و نیوكاسڵیش بە بردنەوەیان لە ساوسهامبتن خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی جامەكە.

لە یاری شەوی رابردووی یانەكەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە خولەكی 22 نیك پۆپ كارتی سووری وەرگرت.

هۆكاری وەرگرتنی كارتە سوورەكە

بەوەش لە یاری داهاتووی یانەكەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ناتوانێت بەشداری بكات.

لە جێگای ئەو لۆرێس كاریۆس وەك گۆڵپارێزی نیوكاسڵ بەشداری دەكات.

لۆرێس كاریۆس

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button