لێدوانی فەرمی؛ دیۆماندێ ئەگەری جێهێشتنی لایپزیگ رادەگەیەنێت
جەنگە گەورەکە لەنێوان لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمانە..

یاریگا –
یان دیۆماندێ، هێرشبەری کۆتدیڤواری پێشبینی دەکات لایپزیگ جێبهێڵێت و پاریس سانجێرمان و لیڤەرپوول هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
یان دیۆماندێ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی نەرویج ئاشکرایکرد ئەگەری هەیە لایپزیگ جێبهێڵێت و مانەوەی لە یانە ئەڵمانییەکە مسۆگەر نییە.
پێش هەموو شتێک خەونی من یاریکردنە بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم و نووسینەوەی مێژووە بۆ کۆتدیڤوار.
چیدیکە ئینستاگرام و تیکتۆکم نییە و هەواڵەکان نابینم، بەڵام بێگومان پێشبینی ئەوە دەکەم لایپزیگ جێبهێڵم. بریکاری کارەکانم هەیە و کارەکان بەڕێوەدەبات، بەڵام ئێستا بۆ من گرنگترین شت جامی جیهانییە و سەرنجی تەواوم لەسەریەتی.
🚨🔴🔵 Diomande n’est pas au courant de l’intérêt du PSG !
« Vous m’informez. Je n’ai pas internet, je n’ai pas Instagram, je n’ai pas TikTok. C’est mon agent qui discute avec le club, je n’ai pas d’information. Je ne veux pas parler de ça, même avec mon agent parce que c’est… pic.twitter.com/Uuqt1QS8n6
— ParisSG INFOS (@Paris_sginfos) June 29, 2026
هاوکات فابریس هاوکینس، رۆژنامەنووسی RMC ئاشکرایکردووە، پاریس سانجێرمان لەگەڵ یان دیۆماندێ گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی بۆ ئەوەی گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵدا واژۆ بکات.
بەڵام پاریس هێشتا لەگەڵ لایپزیگ رێکنەکەوتووە، چونکە یانە ئەڵمانییەکە داوای 130 ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانە فەڕەنسییەکەش ئامادە نییە ئەو نرخە بۆ گواستنەوەی دیۆماندێ بدات.
شکستی لیڤەرپوول و داخوازییەکانی لایپزیگ
هەرچەندە یانەی لیڤەرپوول ئامادە بوو ئۆفەرێکی خەیاڵی بە بڕی نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە بەکەم سەیری ئەم بڕە پارەیەی کردووە. لایپزیگ سوورە لەسەر ئەوەی بە کەمتر لە 130 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەم ئەستێرەیە نەبێت، کە ئەگەر بفرۆشرێت، دەبێتە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی یانەکە.
دیۆماندی کە تەنیا 18 مانگ لەمەوبەر لە ئەکادیمیایەکی تۆپی پێ لە فلۆریدا یاری دەکرد، ئێستا یەکێکە لە خوازراوترین یاریزانانی جیهان. ئامارەکانی وەرزی رابردووی لە بۆندسلیگا سەرسوڕهێنەر بوون؛ 12 گۆڵ و 9 ئەسیست لە 33 یارییدا، لەگەڵ ئەوەی بەرزترین رێژەی سەرکەوتنی لە بڕین یان تێپەڕاندنی بەرامبەرەکانی لەسەر ئاستی ئەوروپا هەبووە.
چاوەڕوانیی مۆندیال
ئەم یاریزانە لاوە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار لە مۆندیالی 2026ـە و چاوەڕوان دەکرێت سێشەممە 30ـی حوزەیرانی 2026 لە قۆناخی 32 بەرامبەر نەرویج یاری بکات. دەرکەوتنی زیاتری لەم پاڵەوانێتییەدا رەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی پاریس سانجێرمان بە خێرایی کۆتایی بە دانوستانەکان بهێنێت.
تەواو؛ یان دیۆماندێ بڕیاریی کۆتایی دەدات و وێستگەی داهاتووی هەڵدەبژێرێت


