گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

هێرش دەکاتە سەر ئارسیناڵ؛ کڵۆپ دوای ماڵئاواییکردنی ئەڵمانیا تووڕەیە و داوای گۆڕانکاریی دەکات

"500 هەزار رێگا بۆ بردنەوەی یارییەکی تۆپی پێ هەیە"

Yariga App

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ رەخنەی توندی لە ناوبژیوانی یارییەکەی نێوان ئەڵمانیا و پاراگوای گرت، ئەمەش دوای ئەوەی گۆڵێکی جۆناتان تا لە کاتی زیادکراودا رەت کرایەوە؛ گۆڵێک کە دەبووە هۆی سەرکەوتنی ئەڵمانیا.

لە هەمان کاتدا، ئەمە یەکەمجار بوو کە یاسای بەناو “دژە ئارسیناڵ” جێبەجێ بکرێت. بەگوێرەی ئەم لێکدانەوەیە، ئەگەر لە کاتی لێدانە جێگیرەکاندا و پێش ئەوەی تۆپەکە بکەوێتە جووڵە، بەربەست یان بلۆککردن دروست بکرێت، گۆڵەکە رەت دەکرێتەوە.

کڵۆپ کە بەهۆی بڕیاری رەتکردنەوەی گۆڵەکەوە زۆر تووڕە بوو، دانی بەوەدا نا کە بە بڕیارەکەی ناوبژیوان شۆک بووە و گوتی:

ئەگەر ئەوە گۆڵێکی رەتکراوە بێت، ئەوا ئارسیناڵ نەدەبوو بە پاڵەوانی ئینگلتەرا. ئەوان 60%ـی گۆڵەکانیان بەو شێوازە کردووە.

هەروەها ناوبراو رەخنەی لە ئاستی تیمی نیشتمانیی ئەڵمانیا گرت و گوتی:

500 هەزار رێگا بۆ بردنەوەی یارییەکی تۆپی پێ هەیە، تەنیا پێویستە دانەیەکیان بدۆزیتەوە. دەبێت لە باڵەکانەوە هێرش ببەیت، هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە. ئێمە هەموو دەزانین ئەم کوڕانە چەندە باش یاری دەکەن، بەڵام لەنێو یاریگا نیشانیان نەدا. دەتوانین باسی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بکەین؛ بە تەواوی پێویستە هەندێک شت بگۆڕدرێن. دەکرێت لە ئاستی تەمەنی ژێر 10 ساڵانەوە دەست پێ بکەین و چەند ساڵێک چاوەڕێ بکەین بۆ بینینی ئەنجامەکان.

کاتێکیش پرسیاری لێ کرا ئایا ئامادەیە ببێتە راهێنەری داهاتووی ئەڵمانیا، کڵۆپ لە وەڵامدا گوتی:

ئێستا کاتی قسەکردن لەسەر ئەمە نییە. تێدەگەم بۆچی لەم کاتەدا ناوی من دەهێنرێت، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەکردووەتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت شکستەکەی ئەڵمانیا لە بەرامبەر پاراگوای، لە رۆژانی داهاتوودا تاوەکوو ماوەیەکی درێژ مشتومڕی زۆر بەدوای خۆیدا بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button