فەرمی؛ مارسیلیا راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد
راهێنەری پێشووی لیلی گواستەوە

یاریگا –
برونۆ جێنێسیۆ، راهێنەری فەڕەنسی وەکوو راهێنەری نوێی مارسیلیا دەستنیشانکرا.
یانەی مارسیلیا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ برونۆ جێنێسیۆ وەکوو گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی دوو وەرز و تاوەکوو هاوینی 2028 لەگەڵ راهێنەرە فەڕەنسییەکە واژۆ کردووە.
𝗟’𝗢𝗹𝘆𝗺𝗽𝗶𝗾𝘂𝗲 𝗱𝗲 𝗠𝗮𝗿𝘀𝗲𝗶𝗹𝗹𝗲 𝗮𝗻𝗻𝗼𝗻𝗰𝗲 𝗹𝗮 𝗻𝗼𝗺𝗶𝗻𝗮𝘁𝗶𝗼𝗻 𝗱𝗲 𝗕𝗿𝘂𝗻𝗼 𝗚𝗲𝗻𝗲𝘀𝗶𝗼 𝗲𝗻 𝘁𝗮𝗻𝘁 𝗾𝘂’𝗲𝗻𝘁𝗿𝗮𝗶̂𝗻𝗲𝘂𝗿 𝗱𝗲 𝗹’𝗲́𝗾𝘂𝗶𝗽𝗲 𝗽𝗿𝗲𝗺𝗶𝗲̀𝗿𝗲 🔵⚪️
Plus d’informations 👉 https://t.co/e3kdSKgSmS pic.twitter.com/EJQiBiO77L
— Olympique de Marseille (@OM_Officiel) July 1, 2026
برونۆ جێنێسیۆ مانگی رابردوو وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی لیلی فەڕەنسی هێنا کە لە هاوینی 2024ـەوە پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەی وەرگرتبوو، داڤیدێ ئانچێلۆتی، کۆڕی کارلۆ ئانچێلۆتی لەشوێنی ئەو بووە راهێنەری لیل.
ئەو راهێنەرە فەڕەنسییە هەر لە لیگ وەن راهێنەری یانەکانی رێن و لیۆنیش بووە و لە خولی چینیش راهێنەرایەتی یانەی بیجین گوانی کردووە.
رۆبێتۆ دی زێربی، راهێنەری ئیتاڵی چەند هەفتەیەک بەر لە کۆتایی وەرزی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی مارسیلیای جێهێشت و بووە راهێنەری تۆتنهامی ئینگلیزی و ئەو یانەی لە دابەزین رزگارکرد.
دوای رۆیشتنی ئەو راهێنەرە، حەبیب بێیێ، راهێنەری سێنیگالی بەشێوەیەکی کاتی و تاوەکوو کۆتایی وەرز پۆستی راهێنەرایەتی مارسیلیای وەرگرتبوو.



