ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

43 ملیۆن پاوەند بۆ مەیسن گرینوود؛ شەیتانە سوورەکان چاوەڕێی پشکی خۆیان دەکەن

ئاستە بەرزەکەی گرینوود سەرنجی هەمووان رادەکێشێت

Yariga App

یاریگا –

لە کاتێکدا مانچێستەر یونایتد خۆی بۆ شۆڕشێکی گەورە لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی 2026 ئامادە دەکات، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە یانەکە بڕە پارەیەکی چاوەڕواننەکراوی لە rێگەی ئەستێرەی پێشووی خۆی، مەیسن گرینوود، دەستدەکەوێت.

بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، یانەی مارسیلیای فەرەنسی بەهۆی مەترسی نەگەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، تووشی قەیرانێکی دارایی بووە. ئێستا یانەکە لە پلەی شەشەمی ریزبەندی لیگ وەنە و چوار خاڵ لە پلەکانی چوارەم و سێیەم دوورە. شکستی ئەم یانەیە لە گەیشتن بە خەونی ئەوروپی ناچاریان دەکات دەستبەرداری گەورەترین سامانی خۆیان ببن، کە ئەویش مەیسن گرینوودە.

رۆژنامەی لا گازێتا دێلۆ سپۆرت ـی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە یانەی یوڤێنتوس ماوەیەکی زۆرە چاودێریی گرینوود دەکات و دەیەوێت لە هاویندا واژۆی ئەستێرەکە بەدەستبهێنێت. مارسیلیا بە کەمتر لە 43 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری نابێت. ئەم بڕە پارەیە بۆ مان یونایتد وەکوو دیارییەک لە ئاسمانەوە وایە، چونکە یانە ئینگلیزییەکە لە کاتی فرۆشتنی گرینوود بە 30 ملیۆن پاوەند لە ساڵی 2024، بڕگەی پشکی فرۆشتنەوەی لە گرێبەستەکەیدا جێگیر کردووە.

گرینوود لە فەرەنسا جارێکی دیکە ئاستە ڕاستەقینەکەی خۆی دۆزیوەتەوە؛ تاوەکوو ئێستا لە 42 یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری کردووە و 25 گۆڵ و 10 ئەسیستی کردووە.

ئەم ئاستە بەرزە وای کردووە نەک تەنیا یوڤێنتوس، بەڵکوو چەندین یانەی دیکەی چامپیۆنزلیگ چاویان لەسەر بێت بۆ ئەوەی لە دۆسیەی دارایی مارسیلیا سوودمەند بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button