
یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئێران و نویزلاند یەکسان بوون.
لەمیانی یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 2026 و لە کۆمەڵەی حەوتەم ئێران و نیوزلاند رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە و بینی و ئەنجامی کۆتایی بە یەکسانبوون 2-2 کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئێرانییەکان لەلایەن رامین رەزاییان و محەمەد موحیبی کران، هەردوو گۆڵەکەی نیوزلاندیش لەلایەن ئێلیا جەست کران.
هەڵبژاردەی ئێران و نیوزلاند هاوشانی بەلجیکا و میسڕ دەکەونە کۆمەڵەی G.



