ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گرێبەستی ئانتۆنیۆ رودیگەر، بەرگریکاری یانەکەی نوێکردەوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید و رودیگەر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان تاوەکوو ساڵی 2027 گەیشتوونەتە رێککەوتن و بەرگریکارە ئەڵمانییەکە بەفەرمی گرێبەستەکەی واژۆ کردووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، یانەی شاهانە بەم زووانە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکەی رادەگەیەنێت و بە ئەگەری زۆرەوە لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو دەبێت.

رودیگەر یەکێکە لە بەرگریکارە ئاستبەرزەکانی یانەکە و یانەکە لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆ گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە نوێکردووەتەوە کە دەیەوێت بۆ وەرزی 2026-2027 پارچەیەکی سەرەکی بێت تیمەکەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button