یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ دەچێتە جەنگی گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی
دی زێربی داوای تۆنالی دەکات

یاریگا –
یانەی تۆتنهام دەچێتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی و دەیەوێت بۆ وەرزی نوێ بیگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە،سپێرز بە فەرمی هاتووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی تۆنالی، ناوەڕاستکاری بەتوانای ئیتاڵی و هەموو هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە چڕکردووەتەوە.
🚨 EXCLUSIVE: Tottenham have entered the race to sign Sandro Tonali! 💣🇮🇹
De Zerbi wants Tonali as new star for the midfield, ideal to step up #THFC level.
Spurs ready to face Man City and Arsenal in the race for Tonali for new ambitious project to prove their intentions. pic.twitter.com/Y1PGAClq8F
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 15, 2026
فابریزۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە، رۆبێرتۆ دی زێربی، راهێنەری تۆتنهام، بەردەوامە لە داڕشتنی پلانەکانی بۆ بنیاتنانی پێکهاتەیەکی بەهێز و تۆنالی وەکوو ئەستێرەی داهاتووی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دەبینێت. دی زێربی پێی وایە تواناکانی ئەم یاریزانە نموونەییە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سپێرز و گەیشتن بەو شێوازە یاریکردنەی کە مەبەستیەتی.
سەرچاوەکە لە کۆتاییدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ بەدەستهێنانی واژۆی تۆنالی مانچێستەر سیتی و ئارسیناڵ کێبڕکێیەکی بەهێز لەنێوانیاندایە و ئێستا تۆتنهامیش هاتووەتە نێو جەنگی گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە.



