فه‌ره‌نساگرنگترین

ئۆبامیانگ بە ئامێری ئاگرکوژێنەوە هێرش دەکاتە سەر کارمەندێکی یانەکەی

کەشی ژەهراوی مارسیلیا ئەستێرە گابۆنییەکەشی سووتاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی مارسیلیا لەم وەرزەدا نەک تەنیا لەنێو یاریگا، بەڵکوو لە دەرەوەی یاریگاش بەدەست قەیرانە ناوخۆییەکانەوە دەناڵێنێت.

نوێترین ئەڵقەی ئەم زنجیرە قەیرانانە، تێوەگلانی ئەستێرە و سەرکردەی تیمەکە، پیێر ئیمێریک ئۆبامیانگە، کە بووەتە هۆی دوورخستنەوەی لە یارییەکانی داهاتووی یانەکە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەنجامە خراپەکان و ناجێگیری ئاستی یانەکە، مەهدی بنعەتییە، بەڕێوەبەری وەرزشی مارسیلیا بڕیاریدا وەکوو سزایەک، یاریزانەکانی یانەکە بخرێنە کەمپێکی داخراو بۆ ماوەیەکی دیاریکراو. ئەم بڕیارە کەشوهەوایەکی زۆر قورس و پڕ لە پەستانی لەنێو بارەگای مەشقەکانی یانەکە دروستکردبوو و یاریزانەکان بەتەواوی لێی بێزار ببوون.

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، کە دەکاتە کۆتا شەوی ئەو سزایەی بەسەریاندا سەپێنرابوو، یاریزانەکان بڕیاریاندا بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەم ماوەیە ئاهەنگێک بگێڕن. ئۆبامیانگ، کە وەکوو سەرکردە و کەسایەتییەکی دیاری نێو ژووری جلگۆڕین سەیر دەکرێت، پێشەنگایەتی ئەم رووداوەی دەکرد. بەڵام زۆری نەخایاند، ئاهەنگەکە بەتەواوی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و گۆڕا بۆ ئاژاوەیەکی گەورە لەنێو باڵەخانە وەرزشییەکەی یانەکە.


لووتکەی گرژییەکان و خاڵی وەرچەرخانی رووداوەکە ئەوکاتە بوو کە ئاژاوەکە گەیشتە ئاستێکی مەترسیدار. ئۆبامیانگ هێرشی کردە سەر بۆب تاهری، کە ئەندامێکی یانەکەیە، و بە ئامێری ئاگرکوژێنەوە بە سەریدا پرژاندووە. هۆکاری بە ئامانجگرتنی بۆب دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە یاریزانەکان پێیان وایە ئەو کارمەندە سیخووڕی مەهدی بنعەتییەیە و هەموو زانیارییەکان دەگوازێتەوە بۆ کارگێڕیی یانەکە، ئەمەش وایکردبوو رقێکی شاراوە بەرامبەری هەبێت.

دوای ئەوەی دۆخەکە هێور بووەوە، کارگێڕیی یانەکە بە توندی هاتە سەر هێڵ. هەرچەندە رۆژی هەینی ئۆبامیانگ بە فەرمی داوای لێبووردنی لە بەڕێوەبەرایەتی یانەکە کرد لەسەر ئەو ئاژاوەیەی کە دروستیان کردبوو، بەڵام ئەم داوای لێبووردنە نەبووە هۆی سڕینەوەی سزاکەی. بە بڕیاری فەرمی، هێرشبەرە گابۆنییەکە سڕکرا و لە لیستی ئەو یاریزانانە دوورخرایەوە کە رۆژی یەکشەممە گەشت دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی لۆ هاڤەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button