گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئینگلتەرا V كۆنگۆی دیموكرات؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و كۆنگۆی دیموكرات رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 19:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و كۆنگۆی دیموكرات لە یاریگای مێرسێدێس بێنز لە ئاتڵانتا ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە كۆی سێ یارییەكەی قۆناخی كۆمەڵەكان دوو یاریی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ بە پێشەنگی ریزبەندی دوازدەیەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لە بەرامبەردا كۆنگۆی دیموكرات لە كۆی سێ یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە یارییەک یەكسان بوو یارییەكیش دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بە سێیەمی كۆمەڵەی یازدەیەم بۆ قۆناخی داهاتوو سەركەوت.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئینگلتەرا و كۆنگۆی دیموكرات رووبەڕووی مەكسیک ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئینگلتەرا بە بێ ریس جەیمس و لیڤرامینتۆ رووبەڕووی كۆنگۆی دیموكرات دەبێتەوە.

كۆنگۆی دیموكرات بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە بەرامبەر ئینگلتەرا یاریی دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینگلتەرا

پیكفۆرد

سپێنس، كۆنسا، گێی، ئۆرایلی

ئەندێرسن، رایس

ساكا، بێڵینگهام، راشفۆرد

هاری كەین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆنگۆی دیموكرات

ئێمپاسی

وان بیساكا، ئێمبێمبا، توانزیبی، ماسوواكو

مۆتۆسامی، سادقی، موكاو

ئێلیا، ویسا، ئێم بوكو

بابەتی زیاتر

Back to top button