گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی مەكسیک V ئێكوادۆر؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیک و ئێكوادۆر رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی مەكسیک و ئێكوادۆر لە یاریگای ئازتێكا لە مەكسیكۆ سیتی مەكسیک رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مەكسیک هەر سێ یارییەكەی قۆناخی كۆمەڵەكانی بردەوە بە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێكی لێبكرێت.

بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ بە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لە بەرامبەردا ئێكوادۆر لە سێ یارییەكەی قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە یارییەک یەكسان بوو یارییەكیش دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بە سێیەمی كۆمەڵەی پێنجەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی یارییەكەی مەكسیک و ئێكوادۆر رووبەڕووی براوەی نێوان ئینگلتەرا و كۆنگۆی دیموكرات ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مەكسیک بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی ئێكوادۆر دەبێتەوە.

ئێكوادۆر بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی مەكسیک دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەكسیک

رانگێڵ

رێیێس، ئالڤارێز، ڤاسكوێز، گالاردۆ

گوتیرێز، لیرا، رۆمۆ

ئالڤارداو، خیمینێز، كوینۆنێس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێكوادۆر

گالیندێز

ئۆرشۆنێز، فرانكۆ، ویلیام پاچۆ، هێنكاپێ

كایسیدۆ، ڤیت

یێبۆوا، پلاتا، ئانگولۆ

ڤالێنسیا

بابەتی زیاتر

Back to top button