پریڤیوی یاریی فەڕەنسا V سوید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و سوید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 00:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و سوید لە یاریگای مێتڵایڤ لە رۆتێرفۆرد ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

هەڵبژاردەی فەڕەنسا هەر سێ یارییەكەی قۆناخی كۆمەڵەكانی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی نۆ خاڵ بە پێشەنگی كۆمەڵەی نۆیەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
لەبەرامبەردا سویدا لە سێ یارییەكەی قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە یارییەک یەكسان بوو یارییەكیش دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بە سێیەمی كۆمەڵەی شەشەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.
چاوەڕوان دەكرێت براوەی یارییەكەی فەڕەنسا و سوید رووبەڕووی هەڵبژاردەی پاڕاگوای ببێتەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
فەڕەنسا بە بێ ماركۆس تورام رووبەڕووی سوید دەبێتەوە.
سوید بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی فەڕەنسا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی فەڕەنسا
ماینان
كۆندێ، سالیبا، ئوپامیكانۆ، دین
چوامینی، رابیۆ
دێمبێلێ، ئۆلیس ، دووێ
ئێمباپێ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سوید
زێتێرشترۆم
لاگێربیلكێ, لیندێڵۆف، گودمونسن
بێرناردسن، ئایاری، كارلشترۆم ، سترۆود
ئیلانگا، یۆكێرێش، ئیزاک



