گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئەڵمانیا V پاڕاگوای؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پاڕاگوای رووبەڕوودەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 23:30 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و پاڕاگوای لە یاریگای جیڵێت لە فۆكسبۆرۆی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناخی كۆمەڵەكان دوو یاریی بردەوە و یارییەک دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ بە پێشەنگی كۆمەڵەی پێنجەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی پاڕاگوای لە قۆناخی كۆمەڵەكان یارییەكی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو یارییەكیش دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بە سێیەمی كۆمەڵەی چوارەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئەڵمانیا و پاڕاگوای رووبەڕووی براوەی نێوان فەڕەنسا و سوید ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئەڵمانیا بە بێ نیكۆ شلۆتێربێک رووبەڕووی پاڕاگوای دەبێتەوە.

پاڕاگوای بە بێ دیێگۆ گۆمێز رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەڵمانیا

نۆیەر

كیمیچ، جۆناسان تا، رودیگەر، بڕاون

ئێن مێخا، پاڤلۆڤیچ

سانێ، موسیالا، ڤیرتز

هاڤێرتز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاڕاگوای

خیل

كاسێرێس، گۆمێز، ڤیلازكوێز، ئەلۆنسۆ

گالارزا، كوباس

ئەلمیرۆن، ماوریسیۆ، ئینكیسۆ

ئاڤالۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button