گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەوە ئیتاڵیا بوو یان هۆڵەندا؟ ئیبراهیمۆڤیچ رەخنەی توند لە رۆناڵد کومان دەگرێت

کۆمان هۆکاری %100ـی شکستەکەیە..

Yariga App

یاریگا –

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی سوید رەخنەی توند لە رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندا دەگرێت و کومان بە بەرپرسی شکستەکەی هۆڵەندا بەرامبەر مەغریب لەقەڵەم دەدات.

ئەفسانە سویدییەکە تووڕەیی و نیگەرانی خۆی لەوە دەربڕیووە کە رۆناڵد کومان ناسنامەی هەڵبژاردەی هۆڵەندای شێواندووە و بەو شێوازە یاری نەکردووە کە هۆڵەندا پێی ناسراوە.

دۆڕانەکە لە ئەستۆی رۆناڵد کومانە، چونکە من ئەم تیمەی هۆڵەندام نەناسییەوە، ئەمە فەلسەفەی تۆپی پێی هۆڵەندی نەبوو، ئەو بە ناسنامەیەک دۆڕا کە ناسنامەی هۆڵەندی نییە، ئەمەش تووڕەم دەکات.

هەمیشە وا فێرکراوم ناسنامەی هۆڵەندا بریتیە لە هێرشبردن، هێرشبردن و هێرشبردن.

ئەمڕۆ کومان وەکوو راهێنەرێکی ئیتاڵی دەردەکەوت، راهێنەرێک کە بۆ ئەوە یاری بکات نەدۆڕێت، لە کاتێکدا هۆڵەندا هەمیشە بۆ بردنەوە یاری دەکات.

ئەگەر دەدۆڕیت، لانیکەم بە ناسنامەی خۆت بدۆڕێ و مەیگۆڕە، ئەمە ئەو هۆڵەندایە نەبوو کە من پێی ئاشنام. لە شێوازی یارییەکەیانیش دیار بوو کە یاریزانەکانیش ئاسوودە نەبوون، خاوەندارێتی تۆپیان لا نەبوو، هێرشبەری یارییان نەدەکرد. بەڕاستی ئاستیان زۆر خراپ بوو، هەمووی هەڵەی کومان بوو.

هۆڵەندا لە قۆناخی 32ـی جامی جیهانی 2026 بە لێدانی یەکلایی کەرەوە بە مەغریب دۆڕا و ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

شەممەی داهاتوو 4ـی تەمموزی 2026، هەڵبژاردەی مەغریب دوای شکستهێنان بە هۆڵەندا، لە قۆناخی شازدە رووبەڕووی هەڵبژاردەی کەنەدا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button