پریڤیوی یاریی مەغریب V هایتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یاریی كۆتایی و گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكان مەغریب و هایتی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 01:00 بەكاتی هەولێر مەغریب و هایتی لە یاریگای مێرسێدێس بێنز لە ئاتڵانتای ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

مەغریب یاریی یەكەم بە گۆڵێک لەگەڵ بەڕازیل یەكسان بوو لە دووەم یارییشدا بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە سكۆتلاندی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی سێیەم دێت.
لە بەرامبەردا هایتی یاریی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە سكۆتلاند دۆڕاند و لە دووەم یارییش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر بەڕازیل شكستیهێنا.
هیچ خاڵێكی نییە و لە ریزبەندی كۆتایی كۆمەڵەی سێیەم دێت و ماڵئاوایی كردووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مەغریب بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی هایتی دەبنەوە.
هایتی بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی مەغریب دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەغریب
یاسین بونۆ
حەكیمی، دیۆپ، ریاز، مەزراوی
عەینەوی، بوعدی
براهیم دیاز، ئۆناحی، خەنووس
سەیباری
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هایتی
پلاسید
ئاركوس، ئادێ، دیلكروخ، ئێكسپیرێنس
دێدسن، بێلگارد، جاسكوی، پرۆڤیدێنس
ئیسیدۆر، پیرۆت



