گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی سویسرا V كەنەدا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی كۆتایی و گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكان سویسرا و كەنەدا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر سویسرا و كەنەدا لە یاریگای بی سی پلەیس لە ڤانكوڤەری كەنەدا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

سویسرا یاریی یەكەم لەگەڵ قەتەڕ بە گۆڵێک یەكسان بوو لە دووەم یارییشدا بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیای بردەوە.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی دووەم دێت.

لە بەرامبەردا كەنەدا یاریی یەكەم لەگەڵ بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا بە گۆڵێک یەكسان بوو لە دووەم یارییشدا رووبەڕووی قەتەڕ بوویەوە و بە شەش گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی دووەمی گرتووە.

ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

سویسرا بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی كەنەدا دەبێتەوە.

كەنەدا بە بێ ئەلفۆنسۆ دەیڤز رووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سویسرا

كۆبێل

ڤیدمیر، ئێلڤێدی، ئاكانجی

ئابیشەر، فڕۆیلەر، چاكا، رۆدریگێز

ڤارگاس، ئێمبۆلۆ، مانزامبی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كەنەدا

كریپیو

جۆنسن، كۆرنیلوس، فۆژێڕۆلس، لاریا

بوچانان، سالیبا، ئوستاكیۆ، ئەحمەد

جۆناسان دەیڤد، كایڵ لارن

بابەتی زیاتر

Back to top button