پریڤیوی یاریی سكۆتلاند V بەڕازیل؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یاریی كۆتایی و گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكان سكۆتلاند و بەڕازیل رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە كاتژمێر 01:00 بەكاتی هەولێر سكۆتلاند و بەڕازیل لە یاریگای هارد رۆک لە مەیامی ئەمریكا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

سكۆتلاند یاریی یەكەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە هایتی بردەوە، لە یاریی دووەم بە گۆڵێكی بێ وەڵام بە مەغریب دۆڕا.
بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی كۆمەڵەی سێیەم دێت.
لە بەرامبەردا بەڕازیل یاریی یەكەم بە گۆڵێک لەگەڵ مەغریب یەكسان بوو، لە دووەم یاریی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لەهایتی بردەوە.
بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ پێشەنگی ریزبەندی كۆمەڵەی سێیەمی گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سكۆتلاند بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی بەڕازیل دەبێتەوە.
بەڕازیل بە بێ رافینیا بەرامبەر سكۆتلاند یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سكۆتلاند
ئەنگوس
هیكی، هانلی، سوتەر، رۆبێرتسن
كریستی، مەكتۆمینای، فێرگسن، ماكگین
شانكلاند، ئادامس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل
ئالیسن
دانێلۆ، ماركینیۆس، گابریێل، سانتۆس
پاكوێتا ،گویمارێش، كاسێمیرۆ، ڤینیسیۆس
رایان، كونیا



