ئینگلتەرامۆندیالی 2026

ڕیکۆردێکی نەرێنی مێژوویی بۆ ئینگلتەرا لە جامی جیهانی

Yariga App

ئاستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاری بەرامبەر غانا ترسی لە دڵی هاندەران و میدیاکانی ئەو وڵاتەدا دروست کردووە و ریکۆردێکی نەرێنیشی تۆمارکرد.

سێ شێرەکە سەرەڕای کۆنترۆڵکردنی تەواوی یاریگا، نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکەن. ئینگلتەرا ڕێژەی ٧٩٪ی تۆپییان  بەدەستەوە بوو، کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی کۆنترۆڵکردنە لە ٦٠ ساڵی ڕابردووی مۆندیالدا بۆ تیمێک کە لە کۆتاییدا نەتوانێت گۆڵ بکات.

ئەم ئەنجامە بێ گۆڵە، کۆتایی بە زنجیرەیەکی زێڕینی ئینگلتەرا هێنا کە پێکهاتبوو لە ١٢ بردنەوەی یەک لەدوای یەک لە یارییە فەرمییەکاندا. هەروەها ئەمە ١٣هەمین یەکسانبوونی بێ گۆڵی ئینگلتەرایە لە مێژووی بەشداریکردنیاندا لە مۆندیال، کە ئەمەش ڕیکۆردێکی پێوانەییە لەسەر ئاستی جیهان و دووهەم بەڕازیلە بە تەنها ٩ جار.

شیکەرەوە وەرزشییەکان پێیان وایە کە ئەم ئامارانە پرسیارێکی گەورە لەسەر کارایی هێڵی هێرشبەری تیمەکەی تۆماس توخێل دروست دەکات لە باری یاریکردن بەرامبەر تیمێک کە هێڵی بەرگری بەهێز بێت.

ئینگلتەرا لەگەڵ ئەوەشدا لە دۆخێکی خراپدا نیە و یاری سێهەمی بەرامبەر پەنەمایە کە چاوەڕواندەکرێت بتوانێت بە ئاسانی لێیبباتەوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەی مسۆگەربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button