ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

ریزبەندی باشترین سێهەمەکان و چانسی عێراق بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو

Yariga App

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرجەم یارییەکانی گەڕی دووهەمی یارییەکانی جامی جیهانی بەکۆتاهات.

حەوت هەڵبژاردە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەرکردووە بەر لە دەستپێکی گەڕی سێهەم، کە بریتین لە هەڵبژاردەکانی : مەکسیک، ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، نەرویج، ئەرژەنتین و کۆڵۆمبیا.

هاوکات لە پاڵ رکابەرییەکانی گەیشتنی راستەوخۆ، هەشت هەڵبژاردەش کێڕبڕکێ یانە تاوەکو وەکو یەکێک لە باشترین سێهەمەکان بگەنە قۆناغی داهاتوو.

ریزبەندی باشترین سێهەمەکان تاوەکو ئێستا بەم جۆرەیە:

 

 

٨ باشترین تیمی پلەی سێیەم دوای گەڕی دووەم ٢٠٢٦

پلەئاڵاتیمخاڵجیاوازی گۆڵ
1🇸🇪سوید30
2🏴سکۆتلەندا30
3🇭🇷کرواتیا3-1
4🇩🇿جەزائیر3-2
5🇵🇾پاراگوای3-2
6🇨🇻کەیپ ڤێرد20
7🇧🇪بەلجیکا20
8🇨🇿چیك1-1

 

سەبارەت بە عێراق، هەرچەندە لەسەر کاغەز هێشتا لە پاڵەوانێتییەکەدا ماوە بەڵام چانسی نزیکە لە مەحاڵ، چوونکە پێویستی بەوەیە بەلایەنی کەم بە جیاوازی 6 گۆڵ لە سەنیگال بباتەوە و هاوکات بەخت یاوەری بێت لەو گۆڕانکارییانەی دیکەی لە کۆتا گەڕدا بەسەر ریزبەندی یانەکانی پلەی سێهەم دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button