گرنگترینمۆندیالی 2026

لەکۆتاییدا هەواڵەکە خۆشەکە بە هاندەرانی بەڕازیل گەیشت

Yariga App

یاریگا –

بەڕازیل دووی یەکسانبوونێک و بردنەوەیەک بەرامبەر مەغریب و هایتی، خۆی بۆ یاریی سێیەمیان ئامادەکەن کە پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە 25ی مانگ بەرامبەر سکۆتلەندایە.

لە بردنەوەکەیان 3-0 لە هایتی، بەڕازیل گورزێکی گەورەی بەرکەوت کە رافینیا لە خولەکی 40 بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاریی ناچاری بۆکرا. بەوهۆیەوە بۆ یارییەکەی سکۆتلەندا دووردەکەوێتەوە.

فەرمی؛ دوورکەوتنەوەی ئەستێرەیەکی بەڕازیل راگەیەندرا

بەڵام هاوکات هاندەرانی سامبا هەواڵە خۆشەکەیان پێگەیشت کە دەمێکبوو چاوەڕێی بوون، ئەویش بینینەوەی نێیمار دا سیلڤا بوو لەگەڵ تیمەکە.

نێیمار لە دوو یاریی رابردوودا بەشداریی نەکرد. بەهۆی چاکنەبوونەوەی تەواوەتی لەو پێکانەی لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ سانتۆس تووشی هات. تەنانەت بەرامبەر هایتی لەسەر رۆشنایی رێنماییەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی لە هۆتێل مایەوە و لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەیدا گەشتی فیلادیلفیای نەکرد.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی ESPNی چاپی بەڕازیلی بڵاویکردووەتەوە، ئانچێلۆتی نێیماری بۆ یارییەکەی سکۆتلەندا لە تیمەکەیدا داناوە.

گەڕانەوەی گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکە جتا لەوەی هێزێکی زیادەی هێرشبەریی دەبێت، هاوکات بۆ شوێنگرتنەوەی رافینیا پێویستیەکی گەورە بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button