لیڤەرپوول لە تواناکانی گەوهەرە ئەفریقیکەیە تێگەیشتووە؛ خۆی بۆ ئۆفەرێکی گرانتر ئامادەدەکات

یاریگا –
لیڤەرپوول لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گەوهەرێکی ئەفریقی پاشەکشە ناکات و بە ئۆفەرێکی گەورەترەوە دەچێتەپێش.
لیڤەرپوول دوای وەرزێکی بێ بەرهەم کە سەرەنجام لە کۆتایی وەرزەکە ئارنە سڵۆتی دوورخستەوە، ئێستا بە راهێنەرایەتی ئاندۆنی ئیراولا دەیەوێت چالاکی نوێ لە مێرکاتۆی هاوینە ئەنجام بدات بۆ گەڕانەوە بۆ رکابەرێتیەکانی وەرزی داهاتوو.
یانە ئینگلیزیەکە ماوەیەکە راوی یان دیۆماندێ دەکات لە یانەی لایپزیگی ئەڵمانی.
ئەستێرە کۆتدیڤوارێکە کە لە باڵەکان یاریی دەکات، بە یاریزانێکی دەرکەوتووی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا دادەنرێت و چاوەڕێی داهاتوویەکی پرشنگداری لێدەکرێت.
لەبارەی سەرگوزەشتەی لاوە کۆتدیڤوارێکە و چۆنێتی گەیشتنی بەم ئاستە، ئەم راپۆرتە وردە بخوێنەوە کە پێشتر تۆڕی وەرزشی ئامادەی کردووە:
یان دیۆماندێ؛ لە شەقامەکانی ئابیجانەوە بۆ ئۆڵۆمپیۆسی تۆپی پێ
لە چەند رۆژی رابردوودا لایپزیگ ئۆفەرێکی فەرمی 100 ملیۆن یۆرۆیی لیڤەرپوولی بۆ یاریزانە 19 ساڵیەکە رەتکردەوە و داوای زیاتری کرد.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، لیڤەرپوول ئێستا خۆی بۆ ئۆفەری دووەم ئامادەدەکات پێشکەشی لاوە بەهرەمەندەکەی بکات.
دەربارەی هەڵوێستی یانە ئەڵمانییەکە، فابریزیۆ ئاشکرایکردووە کە لایپزیگ دەیەوێت بۆ ساڵێکیتر دیۆماندێ لە ریزەکانی بهێڵێتەوە. بەڵام هەرچی خواستی خودی یاریزانەکەیە، دەیەوێت لەو یانەیە بڕوات و تواناکانی خۆی لە جێگەیەکیتر پیشان بداتەوە.
🚨 Liverpool are prepared to bid again for Yan Diomandé after opening €100m proposal got rejected.
RB Leipzig insist to keep Diomandé for one more season, player prefers to leave now.
🎥 https://t.co/2OJq9aTDNv pic.twitter.com/fNo4eO24lF
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 21, 2026


