ئاسیائه‌مریکاعێراقفه‌ره‌نساگرنگترینمۆندیالی 2026

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌كات

ئێمە باشترین دەرفەتمان لەبەردەمە بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێین کێین و چیمان پێیە

Yariga App

یاریگا –

لە نوێترین لێدوانەکانیدا پێش یارییە مێژووییەکەیان بەرامبەر فه‌ڕه‌نسا راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، پەردەی لەسەر پلان و عەقڵییەتی تیمەکەی لادا.

ئارنۆڵد بە زمانێکی پڕ لە متمانە بەخۆبوون قسەی کرد و جەختی کردەوە کە تیپەکەی بەبێ ترس رووبەڕووی هه‌ڵبژارده‌ی فەرەنسا دەبێتەوە.

سێ خاڵ یان هیچ؛ بژاردەی یەکسانبوونمان ناوێت

 

ئارنۆڵد بە راشکاوی رایگەیاند کە ئامانجیان لەم یارییەدا تەنیا بەدەستهێنانی سێ خاڵە و هیچ ئەنجامێکی تر تینوێتی ئەوان ناشکێنێت.

ئەو گوتی:

“ئێمە بە عەقڵییەتی بردنەوە و بەدەستهێنانی هەر سێ خاڵەکە دەچینە ناو یاریگاوە، پلانمان بۆ ئەوە نییە تەنیا بەرگری بکەین بۆ ئەوەی لە شکست رابکەین، یان تەنیا بە مەبەستی بەدەستهێنانی یەک خاڵ و یەکسانبوون یاری بکەین.”

بەرزترین ئاستی مەعنەوی و کەشێکی نموونەیی

 

سەبارەت بە ناوخۆی کەمپی تیمەکە، راهێنەرەکە ئاماژەی بەوە کرد کە یاریزانەکان لە رووی دەروونییەوە لە لوتکەدان:

“له‌رووی ده‌روونیه‌وه‌ یاریزانەکان زۆر باشن و هەمووان ئامادەن. کەشوهەوای ناو تیمەکە و ئامادەکارییەکان یەکجار نایابن، ئەمەش یارمەتیمان دەدات بە متمانەیەکی زۆرەوە هەنگاو بنێین.”

تەحەدییەک کە پێشتر نەبینراوە

ئارنۆڵد دانی بەوەدا نا کە ئەم یارییە تاقیکردنەوەیەکی بێوێنەیە، چونکە فەرەنسا یەکێکە لە گەورەترین هێزەکانی تۆپی پێ، بەڵام ئەمەی وەک پاڵنەر بەکارهێنا و گوتی:

“راستە، ئێمە پێشتر هەرگیز رووبەڕووی هەڵبژاردەیەک بە قەبارە و توانای فەرەنسا نەبووینەتەوە، بەڵام ئەمە بۆ ئێمە هەڕەشە نییە، بەڵکو هەلێکی زێڕینە.”

هه‌روه‌ها له‌ باره‌ی راگرتنی كیلیان ئێمپاپێ راهێنه‌ره‌ ئوسترالیه‌كه‌ گوتی، داوا دەکەین بزانین رێگەمان پێدەدەن بە سێ گۆڵپارێز یاریی بکەین، به‌راستی راگرتنی ئه‌م یاریزانه‌ قوڕسه‌، به‌ڵام ده‌بێت ئێمه‌ بیر له‌ ته‌واوی یارییه‌كه‌ بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئێمه‌ ئامانجه‌كه‌مان گرنگه‌.

هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێزه‌ و پالێوراوه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی پێم وایه‌ ئه‌و هه‌لبژادره‌یه‌ ده‌توانێت جامی جیهانی بباته‌وه‌.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، گراهام ئارنۆڵد جەختی کردەوە کە ئەمە ساتەوەختی راستییە بۆ یاریزانەکانی:

“ئێستا کاتی ئەوەیە نیشانی هەموو جیهانی بدەین کە ئێمە چیمان لە هەگبەدایە. دەرفەتمان لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین چیمان پێشکەش دەکرێت و لە چ شتێکدا شارەزا و لێهاتووین. دەمانەوێت هەموو تواناکانی خۆمان لەم یارییە گەورەیەدا کۆبکەینەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button