
یاریگا –
تیروپشکی 27ـمین پاڵهوانهیتی جامی کەنداو راكێشرا و عێراق له كۆمهڵهیهكی قوڕسه و یارییهكانی ئاسان نییه.
ئهمرۆ تیپروپشكی جامی كهنداوی 27 راكێشرا، كه بڕیارە لە كۆتایی ئهمساڵ لە سعودیە بەڕێوەبچێت و تیپە بەشداربووەکان بهسهر دوو كۆمهله دابهشكران.
له تیروپشکەکە چەندین ڕووبەڕووبوونەوەی بەهێزی لێکەوتەوە، لە کۆمەڵەی یەکەمدا کە بە کۆمەڵەیەکی زۆر سەخت و ئاگرین دادەنرێت هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی سعودیە و عێراق و عوممان و کوێت پێکەوە کۆبوونەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت ململانێیەکی توند بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو لە نێوان ئەم چوار تیپەدا هەبێت بەتایبەت کە سعودیە وەک وڵاتی میواندار و عێراق وەک پاڵەوانێکی هەمیشەیی و کوێت وەک خاوەن زۆرترین نازناو رکابەری دەکەن.

لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتییەکەدا هەڵبژاردەکانی ئیمارات و قەتەڕ و بەحرەین و یەمەن پێکەوەن، قەتەڕ و ئیمارات وەک بەهێزترین پاڵێوراوەکانی ئەم کۆمەڵەیە دەبینرێن بۆ سەرکەوتن، بهحرێنیش پاڵهوانی دوایین وهشانه و یەمەنیش هەموو هەوڵێک دەدات بۆ تێپەڕاندنی قۆناخی کۆمەڵەکان.
ئەم پاڵەوانێتییە کە هاندهرێكی زۆری كهنداو چاودێری دهكات بڕیارە لە 23ـی ئەیلوولی ئهمساڵ دەستپێبکات و یارییەکانی تاوەکو 6ـی تشرینی یەکەم بەردەوام دهبێت.



