ئیمارات چاوی لە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراقە

یاریگا-
رۆژنامەی ئیمارات یوم لە چاپی ئەمڕۆدا باسی چارەنووسی راهێنەرەی داهاتوو داهاتووی هەڵبژاردەی ئیمارات دەکات.
ئۆلاریو کۆمین راهێنەری رۆمانی هەڵبژاردەی ئیمارات لە پۆستەکەی نامینێت بۆیە یەکێتی تۆپی پێی ئیمارات چەند راهێنەرێکی پاڵێوراو کردووە بۆ ئەوەی ببنە شوێنگرەوەی کۆزمین.
لە نێوانیاندا راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق گراهام ئارنۆڵد-ی ئوسترالیایە.
گراهام لەگەڵ تەواوبوونی جامی جیهانی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق تەواو دەبێت و تا ئێستا بەفەرمی گفتوگۆییەکانی نێوان یەکێتی تۆپی پێی عێراق و گراهام یاخود بەڕێوەبەری کارەکانی دەستی پێنەکردووە، هەرچەندە بەڕێوەبەری کارەکانی گراهام ئارنۆڵد ئاشکرای کردووە، کە چەندین جار هەوڵی ئەوەیان داوە لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی عێراق گفتوگۆ بکەن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی راهێنەر، بەڵام هیچ وڵامێک نەبوو.
لە بەرانبەردا یونس مەحمود سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق سەرجەم ئەم دەنگۆیانەی رەتکردووە، کە یەکێتییەکە بریاری دابێت، کە گرێبەستی راهێنەر نوێنەکەنەوە.
رۆژنامەی ئیمارات یوم ناوی سەرجەم پاڵێوراوەکان ئاشکرا کرد بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیمارات، کە بریتین لە زلاتکۆ کرواتی، ڤلادیمێر ئیڤیتیچ سلۆڤینی، پاولۆ پینتۆ پورتوگالی، پاولۆ سۆزا پورتوگالی، گراهام ئارنۆڵد ئوسترالی.
جێگەی باسە هەڵبژاردەی ئیمارات خؤی بۆ جامی نەتەوەکانی ئاسیا و جامی کەنداو ئامادە دەکات.



