ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ بۆرنمس گرێبەستی فۆرستەری نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

فراسەر فۆرستەر، گۆڵپارێزی ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆرنمس نوێکردەوە.

بۆرنمس بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ فراسەر فۆرستەر گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی گۆڵپارێزە تەمەن 38 ساڵانییەکەیان بۆ یەک وەرزی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2027 نوێکردووەتەوە.

فۆرستەر هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام کۆتاییهات و بووە یاریزانێکی ئازاد و بۆ شەش مانگ بێ یانە مایەوە، بەڵام لە زستانی 2026 گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش مانگ لەگەڵ بۆرنمس واژۆکرد.

بۆرنمس بڕیاریدا گرێبەستەکەی فۆرستەر بۆ وەرزێکی دیکە وەکوو یەدەکی دۆردێ پیترۆڤیچ، گۆڵپارێزی سڕبی نوێبکاتەوە.

فۆرستەر یاریی بۆ یانەکانی نیوکاسڵ یونایتد، ستۆکپۆرت کاونتی، بریستۆڵ رۆڤەرز، نۆرویچ سیتی، سێڵتیک، ساوسامپتن و تۆتنهام و بۆرنمس کردووە و شەش یاریی بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button