ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ لیڤەرپوول راهێنەری نوێ دیاری دەکات

رێککەوتنی کۆتایی کراوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ شەممە، لیڤەرپوول دوورخستنەوەی ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی راگەیاند.

سەرچاوەکان ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە، کە ئاندۆنی ئیراولا بەربژێری سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول بەڵام سێباستیان هۆنێس، راهێنەری شتوتگارت و پیێر ساگی، راهێنەری لانس دوو بژاردەی دیکەن لە بەردەست رێدزدا.

ئیراولا یەکشەممەی رابردوو کۆتا یاریی خۆی وەکوو راهێنەری بۆرنمس بەڕێکرد و 1-1 لەگەڵ نۆتینگهام یەکسانبوو، پلەی شەشەمی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا و یانەکەی گەیاندە لیڤەرپوول، ئیراولا پێشتر لەگەڵ ریچارد هیوز، بەڕێوبەری وەرزشی لیڤەرپوول کاری کردووە و پەیوەندیەکی پتەو لەنێوانیان هەیە.

ئێستا رۆژنامەنووسی ناودار، نیکۆلۆ شێڕا رایگەیاند کە لیڤەرپوول و ئاندۆنی ئیراولا بە تەواوی گەیشتوونەتە رێککەوتن و تاوەکوو 2029 گرێبەستی نێوانیان واژۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button