
یاریگا –
لیڤەرپوول گرێبەستی دۆمینیک سۆبۆسلای، ناوەڕاستكاری هەنگاری یانەكەی نوێكردەوە.
سۆبۆسلای لە هاوینی 2023 لە لایپزیگەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.
هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی سۆبۆسلای راگەیاند.
Dominik Szoboszlai has signed a new long-term contract with Liverpool FC 🙌
— Liverpool FC (@LFC) July 17, 2026
ناوەڕاستكارە 25 ساڵانەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ رێدز تاوەكوو پێنج ساڵی دیكە نوێكردەوە و تا 2031 لەگەڵ یانەكەی بەردەوام دەبێت.
سۆبۆسلای یاریزانێكی سەرەكی پێكهاتەی لیڤەرپوولە و وەرزی رابردوو بەشداری 53 یاریی كرد توانی 13 گۆڵ بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.



