فه‌ره‌نساگرنگترین

کۆتایی چاوەڕوانییە گەورەکە؛ زینەدین زیدان دەبێتە راهێنەری فەرەنسا

زیزۆ پڕۆژە گەورەکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەگرێتە دەست

Yariga App

یاریگا –

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، دواجار خەونی هاندەرانی فەرەنسا دەبێتە راستی و ئەفسانەی تۆپی پێی وڵاتەکە، زینەدین زیدان، ئەرکی سەرپەرشتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی فەرەنسا دەگرێتە ئەستۆ و دەبێتە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکە.

فابریزۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و زیدان و ستافەکەی لەسەر گرێبەستەکەیان لەگەڵ فەرەنسا رێککەوتوون.



 بوونی زیدان بە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا شتێکی کتوپڕ نییە و بەپەلە بڕیاری لێ نەدراوە، بەڵکوو ئەم پرسە هەر لە مانگی تشرینی دووەمەوە بە تەواوی یەکلایی بووەتەوە، لەو کاتەوە تاوەکوو ئێستا هیچ گومانێک لەسەر وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن زیزۆوە نەبووە و هەردوولا لەسەر هەموو شتێک رێککەوتوون.

زیدان نەک تەنیا پۆستەکەی قبووڵ کردووە، بەڵکوو بۆ ئەوەی راستەوخۆ دەست بە کارەکانی بکات، پێشوەختە سەرجەم ستافی راهێنەرایەتی و یاریدەدەرەکانی خۆی بۆ ئەم ئەرکە نوێیە دیاریکردووە؛ ئێستا تەنیا رێکارە یاساییەکان ماون و بڕیارە هەر لەم مانگەدا بە فەرمی واژۆ لەسەر بەڵگەنامە و گرێبەستەکان بکرێت، تاوەکوو زیزۆ وەکوو کەسی یەکەمی کورسی یەدەکی فەرەنسا بناسێنرێت.

پڕۆژەی زیدان لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا پڕۆژەیەکی درێژخایەن دەبێت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا متمانەی تەواوی بە راهێنەرەکە بەخشیوە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەکە بکات لە سێ وێستگەی زۆر گرنگ و چارەنووسسازدا، کە ئەوانیش بریتین لە؛ کێبڕکێکردن لەسەر نازناوی نەیشنس لیگ، سەرکردایەتیکردنی فەرەنسا بۆ یۆرۆی 2028 و ئامادەکردنی تیمێکی پڕئەستێرە و بەهێز بۆ گەڕانەوە بۆ لووتکەی جیهان لە مۆندیالی 2030.

بابەتی زیاتر

Back to top button