عێراقکوردستان

ئەمجەد عەتوان لە هەولێرە

ئەمڕۆ ئەمجەد و کارگێڕی هەولێر کۆدەبنەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەمجەد عەتوان ئێستا لە هەولێرە و ئەمڕۆ لەگەڵ دەستەی کارگێڕی هەولێر دەربارەی گرێبەستەکەی کۆدەبێتەوە.

بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە یانەی هەولێر و بۆ یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، ئەمجەد عەتوان لە هەولێرە و ئەمڕۆش لەگەڵ کارگێڕی یانەکە دەربارەی وردەکاری گرێبەستەکەی کۆدەبێتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیاریی دەستکەوتووە کە ئەمجەد عەتوان رازی بووە گرێبەست لەگەڵ هەولێر بکات بە نزیکەی 600 ملیۆن دینار، بەڵام کارگێڕی هەولێر کێشەیان لەو بڕە پێشەکیە هەیە کە یاریزانەکە داوا دەکات بە رێژەی ٪ 30 بۆ ٪40ـی  گرێبەستەکەی پێبدەن، ئەمەش کارەکانی گرێبەستەکەی تا ڕادەیەک ئاڵۆز کردووە بە هۆی نەبوونی پارەی پێویست لە یانەی هەولێر لەم کاتەدا.

ئەمجەد عەتوان، لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات و تەمەنی 29 ساڵە، وەرزی رابردوو لەگەڵ زاخۆ توانی 10 گۆڵ تۆمار بکات و خاوەنی شەش ئەسیستیش بوو لەگەڵ یانەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق.

بابەتی زیاتر

Back to top button