فەرمی؛ ئاتلێتیكۆ مەدرید وەڵامی بارسێلۆنا دەداتەوە
دەربارەی خولیان ئالڤارێز

یاریگا –
ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی بە فەرمی وەڵامی داواكەی بارسێلۆنا بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی خولیان ئالڤارێز دەداتەوە.
ئالڤارێز لە هاوینی2024 لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكوو 2030 گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانكۆس هەیە.
🎙️🔜 pic.twitter.com/kCyPDhX1Tr
— Atlético de Madrid (@Atleti) July 17, 2026
ئاتلێتیكۆ مەدرید بە لێدوانێكی فەرمی كە لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە تێیدا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەكە وەڵامی ئۆفەرەكان بۆ خولیان ئالڤارێز دەداتەوە؛
خولیان ئالڤارێز هێرشبەرێكی نایابە بۆ ئاتلێتیكۆ مەدرید ئەو یانەكە جێناهێڵێت لەبەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆ، 150 ملیۆن یۆرۆ و تەنانەت 200 ملیۆن یۆرۆیشدا
پێشتر ئالڤارێز بە لێدوانێک خواستی خۆی بۆ رۆیشتن لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەربڕی.
دەمەوێت خەونەکەم بەدیبهێنم، قسەم لەگەڵ ئەو کەسانەی نێو یانەکەم کردووە کە پێویست بوو قسەیان لەگەڵ بکەم و باشترین شت بۆ داهاتووم رۆیشتنە.
ئالڤارێز لەگەڵ ئاتلێتی بەشداری لە 106 یاریی كردووە و توانیویەتی 49 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووستبكات.



