گرنگترینمۆندیالی 2026

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا؛ فیفا خەڵاتێكی جیاواز بە پاڵەوانی مۆندیال دەدات

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ فیفا رایگەیاند کە ئەڵقەیەكی تایبەت بۆ پاڵەوانانی جامی جیھانیی 2026 دروستدەکات، کە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا لەگەڵ مەدالیای زێڕ و نازناوەكەدا پێشکەشی یاریزانانی براوە دەکرێت.

ئەم دەستپێشخەرییە یەکێک لە بەناوبانگترین نەریتە وەرزشییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، کە تێیدا پاڵەوانانی خولە گەورەکان ئەڵقەی یادگاری بۆ دەستکەوتەکانیان وەردەگرن.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەرجەنتین لە یاریی كۆتایی مۆندیالی 2026رووبەڕوو ببنەوە.

فیفا دووپاتیكردەوە، تەنیا 2026 دانە لەو ئەڵقەیە بەرهەم دەهێندرێت كە 30 دانەیان بۆ پاڵەوانەكان دەبێت و 1996 دانەكەی دیكە بۆ هاندەران بەردەست دەبێت و دەتوانن بیكڕن.

یەکێک لە لایەکانی ئەڵقەکە دیزاینی جامی جیھانی لەسەر دەبێت، لە کاتێکدا لایەکەی تری تایبەت دەبێت بە ناسنامەی ئەو هەڵبژاردەیەی کە نازناوەکەی بەدەستهێناوە، هەروەها هەر ئەڵقەیەک بە جیا ژمارەی لێدەدرێت، بەپێی قەبارەی خاوەنەکەی دیزاین دەکرێت، و بڕوانامەیەکی رەسەنایەتی تایبەتی لەگەڵدا دەبێت.

دوای لێدانی فیکەی کۆتایی یاریی کۆتایی، کاپتنی هەڵبژاردە براوەکە و راهێنەرەکەی دوو ئەڵقەی کاتی وەردەگرن، پێش ئەوەی 30 ئەڵقەکە بە گوێرەی قەبارەی پەنجەی خاوەنەکانیان ئامادە بکرێن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی درەنگتردا رادەستیان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button