جیهانگرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر خۆ کاندیدکردنەوەی ئینفانتینۆ بۆ سەرۆکایەتی فیفا

Yariga App

یاریگا –

دەنگوباسی هەڵبژاردەکانی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی جیها تادێت گەرمتر دەبێت و ناوی چەند بەربژێرێک دەنگۆی زۆری لەسەرە.

بڕیارە مانگی مارس/ئازاری 2027 هەڵبژاردەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی فیفا لە مەغریب بەڕێوەبچێت. لەکاتێکدا تەنها 8 مانگ ماوەتەوە بۆ ئەو بۆنەیە، رێکخراوەکە و سەرۆکەکە کە جیانی ئینفانتینۆ ئیتاڵیە، کەوتوونەتەبەر لێشاوی رەخنەی توند و تۆمەتی بازرگانیکردن، لایەنداری و تێکەڵکردنی وەرزشەکە بە بڕیارە سیاسیەکان.

ئینفانتینۆ ماوەی 10 ساڵە لەو پۆستەدایە و چاوەڕواندەکرێت جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستەکە بپاڵێوێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی RMCsport، جیانی بۆ هەڵبژاردنەکە دەچێتە کێبڕکێی پارێزگاریکردن لە پۆستەکەی.

لە چەند رۆژی رابردوودا یوێفا وەک لایەنێکی جیددی رەخنەگرتن دەرکەوتن و هاوکات ناوی چەند بەربژێرێکی بەهێزیش هاتە میدیاکانەوە.

مۆندیال متمانە لەدەستدەدات؛ یوێفا رەخنەی تووند لە بڕیاری لابردنی کارتە سوورەکەی باڵۆگەن دەگرێت

یەکێک لە دیارترین ناوەکان، ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمانە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا” پشتگیری لێدەکرێت.

سەرچاوەکە زانیویەتی کە سەرەرای ئەوەی یوێفا لە هەڵسەنگاندنی دۆزینەوەی بەهێزترین رکابەردایە بۆ بردنەوەی پۆستەکە لە ئینفانتینۆ، بەڵام پێناچێت خلێفی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button