گرنگترینمۆندیالی 2026

مۆندیال متمانە لەدەستدەدات؛ یوێفا رەخنەی تووند لە بڕیاری لابردنی کارتە سوورەکەی باڵۆگەن دەگرێت

یوێفا بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و رەخنەی تووند لە فیفا دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا” بەیاننامەیەک لەبارەی لابردنی کارتە سوورەکەی فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە، سەرکۆنەی بڕیارەکە دەکات و نیگەرانی قووڵی خۆی لە بڕیارەکەی فیفا دەردەبڕێت.

بڕیارەکەی دوێنێی فیفا بۆ لابردنی کارتە سوورەکەی فۆلارین باڵۆگەن بەزاندنی هێڵی سوورە.

تۆپی پێ وەکوو هەر وەرزشێکی دیکە پشت بە یاساکان دەبەستێت، کە بنەماکانی کێبڕکێیەکی دادپەروەرانە، بێگەرد و راستگۆیانەن، هەندێکجار یاساکان شیاوی لێکدانەوەن بەڵام ئەو حاڵەتە پێویستی بەوە نییە، کەمترین سزای راگیران بۆ کارتی سوور یەک یارییە، سزاکە ئارەزوومەندانە نییە و بۆ جێبەجێکردنی پێویستی بە بڕیاری لایەنێکی باڵا و خاوەن دەسەڵات نییە، ئەمە پرەنسیپێکی چەسپاوە لەناو پەیڕەو و رێساکانی تۆپی پێدا، کە نابێت هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک بیگرێتەوە، بەتایبەت لەناوەڕاستی پاڵەوانێتییەکەدا کە چەندین یاریزانی دیکە هەمان سزایان بەسەر سەپێنراوە و سزاکە وەکوو خۆی جێبەجێ کراوە.

کاتیک چەسپاندن و سەروەری یاسا لەلایەن بەرپرسان چیدیکە گەرەنتی ناکرێت، پاکی و بێگەردی یارییەکە دەکەوێتە مەترسییەوە و پاڵەوانێتییەکە لەکەدار دەبێت و متمانەی لەدەستدەدات، هەروەها بڕیارێکی لەمشێوەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا پێشینەیەک دروست دەکات کە ئەگەر هاتوو حاڵەتی دیکەی لەوشێوەیە روویدا پێویستە بە هەمان شێوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، ئەمەش زیادن بە خودی پاڵەوانێتییەکە دەگەیەنێت.

تۆپی پێ خۆشەویسترین وەرزشە لە جیهاندا چونکە یارییەکی جوانە، و متمانەپێکراویشە چونکە لە هەموو شوێنێکی جیهان بە هەمان یاسا و رێسا یاری دەکرێت، هیچ پاڵەوانێتییەک جیا و سەربەخۆ نییە، بەتایبەت پاڵەوانێتییەکی گەورەی وەکوو مۆندیال، کە باس و خواسی هەموو جیهانە و رووداوی لەوشێوەیە کاریگەری  خراپی لەسەر دروست دەکات.

بڕیارەکە زۆر سەیر و نادادپەروەرانەیە، تەواو بێ پاساو و باوەڕپێنەکراوە.

فەرمی؛ فیفا کارتە سوورەکەی باڵۆگەنی لابرد و دۆناڵد ترەمپیش پەیامێکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button