ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

نۆتینگهام فۆڕێست بەشێوەیەکی فەرمی ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری نەمسایی وەکوو راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد.

نۆتینگهام فۆڕێست بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی لەگەڵ ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری پێشووی کریستاڵ پاڵاس گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکی درێژخایەنیان لەگەڵ راهێنەرە نەمساییەکە واژۆ کردووە.

گرێبەستەکەی ئۆلیڤەر گلاسنەر لەگەڵ نۆتینگهام بۆ ماوەی سێ وەرز و تاوەکوو هاوینی 2029 دەبێت، گلاسنەر دەبێتە خاوەن زۆرترین مووچە لە یانەکە و مووچەی ساڵانەی 13 ملیۆن پاوەند دەبێت.

ئەو راهێنەرە 51 ساڵانییە لەم هاوینە دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی کریستاڵ پاڵاس کێشایەوە، لە 121 یاریی سەرپەرشتی ئەو یانەیەی کردبوو، خاوەنی 53 بردنەوە، 33 یەکسانبوون و 35 دۆڕان بوو لەگەڵیان.

گلاسنەر نازناوێکی یۆرپالیگ، نازناویکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕا و یەک نازناوی قەڵغانی بۆ کریستاڵ پاڵاس بەدەستهێناوە.

گلاسنەر راهێنەری یانەکانی ئاینتراخت فڕانکفورت، وۆڵفسبورگ و لاسک بووە و نازناوێکی یۆرپالیگی بۆ فڕانکفورت بەدەستهێناوە/

بابەتی زیاتر

Back to top button