گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئینگڵتەرا بەربەستی مەکسیکی بڕی و گەیشتە قۆناخی 8
مەکسیک ماڵئاوایی کرد

یاریگا –
لە یەکێک لە یارییەکانی قۆناخی 16ـی مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و مەکسیک رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئینگڵتەرا توانی سەرکەوتن بەسەر مەکسیک بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی 8ـی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.
یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت لە گێمی یەکەم ئاستی هەردوولا لەیەکەوە نزیک بوو؛ سێ شێرەکە توانی بە ئەنجامی 3-2 لە تیمی میواندار بباتەوە.

گۆڵەکانی ئینگڵتەرا لەلایەن جود بێڵینگهام دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 36 و 38، هاری کەین لە خولەکی 60 کران، گۆڵەکانی مەکسیک لەلایەن کوینۆنێس لە خولەکی 42 و راوول خیمینێز لە خولەکی 69 کران.
بەو سەرکەوتنەش، ئینگڵتەرا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی 8ـی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا مەکسیک ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



